سەردێر

گفتووگۆكانی بەنداوی نەهزە شكستی هێنا

مەترسی هەڵگیرسانی جەنگ هەیە

خەڵك-

وەزیری ئاو و ئاودێری ئەسیوپیا ئەمڕۆ رایگەیاند هەر هەوڵێك بۆ زیان گەیاندن بە بەنداوی نەهزە شێتییە، هەر كەسێك بیر لەو بابەتە بكاتەوە.

سیلشی بیكیلی وەزیری ئاو و ئاودێری ئەسیوپیا بە فەڕمی شكستهێنانی گفتووگۆكانی كینشاسای لەنێوان وڵاتەكەی لەگەڵ میسر و سوودان راگەیاند و ئاشكراشیكرد چاوەڕێی سەرۆكی كۆنگۆ دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان.

دوێنێ گفتوگۆكانی میسر و سودان لەگەڵ ئەسیوپیا بە چاودێری سەرۆكی كۆنگۆ وەك سەرۆكی یەكێتی ئەفریقا لە كینشاسای ئەم وڵاتە بە شكست كۆتایی هات لەسەر بەنداوی نەهزە.

لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەدا سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی میسر ئاشكرایانكرد فڕۆكە جەنگییەكانی میسر بە ئاسمانی رووباری نیلدا سوڕاونەتەوە.

ئەسیوپیا رایگەیاند راست نییە كە دەڵێن بەنداوی نەهزە پڕ دەكەن، بەڵكو دەیانهەوێت 13.4 ملیار مەتر چوار گۆشە ئاو لە بەنداوی نەهزە بكەن، ئەوەش مافێكی سروشتی خۆیانە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی میسر سامح شوكری بۆ كەناڵی فەڕمی میسر رەتیكردەوە گفتوگۆی نوێ بكرێت دوای شكستی گفتوگۆكانی دوێنێ.

بەنداوی نەهزە لەسەر رووباری نیل لەلایەن دەوڵەتی ئەسیوپیاوە بنیاتنراوە، هەریەكە لە میسر و سوودان نیگەرانن لە هەنگاوەكانی ئەسیوپیا بۆ پڕكردنی بەنداوەكە كە كاریگەری دەبێت لەسەر بەشە ئاوی ئەم دوو وڵاتە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان