سەردێر

بەبڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دووكان جێبەجێ دەكرێت

خەڵك
بڕیارە بەبڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دینار پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و كاری كۆنكرێتكردن بۆچەند كۆڵان و شەقامێكی دووكان دروستبكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دینار، پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ و كاری كۆنكرێتكردن بۆ چەند كۆڵان و شەقامێكی گەڕەكی فەرمانبەران لە دووكان بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشهاتووە، لە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەدا پرۆژەی دانانی هێڵی ئاوەڕۆی سەرەكی و دانانی هاوبەشی هێڵی ئاوەڕۆ بە ڕووبەری ٥٠٠ مەتر بۆ ئەو خانووانەی دەكەونە سنووری پڕۆژەكەوە ئەنجامدەدرێت.

هەروەها لە قۆناغێكی دووەمی پرۆژەكەدا دەست دەكرێت بە كاری تێكەڵەڕێژكردن بە ڕووبەری ٢٨٠٠ مەتر دووجا، لە قۆناغی كۆتاییشدا دەست دەكرێت بە كاری كۆنكرێتكردن و دروستكردنی شۆستە بە ڕووبەری ١٨٠٠ مەتر چوارگۆشە كە كێشەی ئاوەڕۆ و هاتوچۆی گەڕەكی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی دووكان سەرپەرشتی و چاودێریی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن.