سەردێر

ئیمارات: وەبەرهێنەر و كۆمپانیاكانی خۆمان هاندەدەین بێنە هەرێمی كوردستان

خەڵك

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی (ابوڤبی) و كونسوڵی ئیمارات كۆبوونەوە.


د.محەمەد شكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ هەریەكە لە (محمد هلال المهیری) سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی (ابوظبی) و (احمد الظاهری) كونسوڵی ئیمارات لە هەولێر، سەبارەت بە پڕۆسە و هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بە ئۆنلاین كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لە هۆكارەكانی هاندانی وەبەرهێنانی بینانی كرد كە لە هەرێم وەبەرهێنان بكەن، وەك زەوی و بەپیتی خاك و سامانی كانزایی و كەرەستەی خاو و دەستی كاری شارەزا و ڕێكارەكانی كارئاسانی وەبەرهێنان بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان لە هەرێم. وتیشی: ئێمە پێشوازی لە هاتنی وەبەرهێنەری بیانی دەكەین لەناویشیاندا وەبەرهێنەرانی ئیماراتی و هاوكار و پشتیوانییان دەبین تا بێنە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن.

د.محەمەد شكری لە كۆبوونەوەكەدا باسی لە هەلی وەبەرهێنان كرد لە هەرێمی كوردستان و ڕایگەیاند: ئێمە هەلی زۆرمان ڕاگەیاندووە بۆ وەبەرهێنان هانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی دەدەین كە بێن لێرە وەبەرهێنان بكەن هاوشێوەی ئەو پڕۆژانەی لە ئیمارات ئەنجامیانداوە لە كەرتە جیاوازەكان، بەتایبەت لە بوارەكانی پترۆكیمیایی و گەشتوگوزار و پێشەسازی و تایبەت تر پێمانخۆشە وەبەرهێنەرانی ئیماراتی لە كەرتی كشتوكاڵییدا وەبەرهێنان ئەنجامبدەن، كە لەئێستادا بۆ هەرێمی كوردستان زۆر پێویستە و هۆكارەكانی وەبەرهێنانیش لەو كەرتەدا فەراهەمە لێرە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی (ابوڤبی) و كونسوڵی ئیمارات لە هەولێر پشتیوانی خۆیان دەربڕی كە هانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بدەن تا لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن و ڕایانگەیاند: ئێمە چەند كۆمپانیایەكمان هەیە كە زۆر پێشكەوتوون لە بواری وەبەرهێنانی كشتوكاڵیدا لای خۆمانەوە ئەو كۆمپانیایانە هاندەدەین تا ئەو هەلانەی وەبەرهێنان لەبواری كشتوكاڵیدا ڕاتانگەیاندووە بێنە كوردستان بۆ جێبەجێكردنی، ئەوەشیان وت: خوازیارین ئەم هەماهەنگی و كاركردنە پێكەوە بەردەوام بێت، بەپێی ئەو پلانەی ئێوە بۆ وەبەرهێنانتان ئامادەكردووە وەبەرهێنەر و كۆمپانیاكانی خۆمان هاندەدەین بێنە هەرێمی كوردستان.