سەردێر

كۆرۆنا وڵاتان دەخاتە ژێر قەرزەوە

بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

خەڵك-

بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی خۆیدا هۆشداری دایە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باكوری ئەفریقا بەهۆی گەورەبوونی قەرزەكانیان بۆ رێژەی 54% بەراورد بە 46 لە 2019 بەهۆی كۆرۆناوە.

بانكی نێودەوڵەتی دەڵێـت: وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باكوری ئەفریقا قەرزەكانیان زۆر زیادیكردووە بەهۆی پشتیوانی دارایی چاودێری تەندروستی بەهۆی كۆرۆناوە.

سەرباری گەورەبوونی بڕی قەرزەكانیان، بانكی نێودەوڵەتی ئامۆژگاری ئەو وڵاتانەدا دەكات بە چارەسەركردنی تێچوونی قەیرانی تەندروستی و هۆشدارییان دەداتێ لە بەردەوامیدان بە قەرزكردن و تێچووی زۆر.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد ئەو وڵاتانە هیچ چارەسەرێكیان نییە جگە لە بەردەوامی تێچووی چاودێری تەندروستی و پارێزگاری كردن لە خەڵكەكەیان بەهۆی بەردەوامی كۆرۆنا.

داواشی لێكردوون شەفاف بن لە لە تێچوو و قەرزەكانیان تایبەت بە پەتای كۆرۆنا.