سەردێر

ئاوات شێخ جەناب: دۆخی مووچە باش دەبێت

خەڵك

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئێستا دۆخی دارایی عیراق خراپە و ئەم بودجەیەش پەسەندی هەموو داخوازییەكانی ئێمە و ئەوانیش ناكات.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستاندنكاری هەرێمی كوردستان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، دەڵێت:”ئەگەر بەغدا پابەندبێت بەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەبارەی بودجە كراوە دۆخی مووچە باش دەبێت و لەمەودواش پێدانی مووچەی مانگانە جێگیر دەكرێت”.

ئاوات شێخ جەناب وتیشی:” ئێستا دۆخی دارایی عیراق خراپە و ئەم بودجەیەش پەسەندی هەموو داخوازییەكانی ئێمە و ئەوانیش ناكات، چونكە ئەو پڕۆژەیەی حكومەت پێشكەشی كردبوو، داوای 162 ترلیۆن دیناری كردبوو، ئێستا بە ڕێژەی 25% كەمكراوەتەوە بووەتە 129 ترلیۆن دینار، ئەمەش هەموو داخوازییەكانی حكومەت پڕناكاتەوە كە بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق وەكو یەكە”.