سەردێر

بۆ مانگی ڕەمەزان بازاڕێك بەنرخی جوملە دەكرێتەوە

خەڵك
بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا لە رێگەی چەند بازرگانێكەوە خواردنە پێویستەكان بە نرخی كۆ بفرۆشرێن بە هاوڵاتیان ولە هەموو شارەكاندا بازاڕێكی ناوەندی تایبەت بەو بابەتە دەكرێتەوە.

نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، بە ئامانجی دابەزاندنی نرخ و هاوكاریی هاوڵاتیان شتومەكی خۆراكی رۆژانە لە دەرەوە هاوردە دەكرێن و بە نرخی كۆ دەفرۆشرێن بە هاووڵاتیان.

دەشڵێت، بابەتە پێویستەكانی رۆژانەی هاووڵاتیان وەكو برنج و ئارد و چەند بابەتێكی تر بە نرخی كۆ دەفرۆشرێنەوە و قازانجیان ناخرێتەسەر.

ئاماژە بەوەشدەكات، لە هەموو شارەكاندا بازاڕێكی ناوەندی تایبەت بە وەزارەت دەكەنەوە و ئەو كەلوپەلە خۆراكیانە دەخرێنە بەردەستی هاوڵاتیان.

دەشڵێت، لە ئێستادا سەرقاڵی دابینكردنی جێگای بازاڕەكانن و ئامادەكاری دەكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە.