سەردێر

عێراق بڕێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەكات

خەڵك
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: حوكمەتی عێراق قۆناغێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەكات، كە بڕی ١٣٠ ملیار دینارە و بەشی جوتیارانی هەرێمیشی لێدەدرێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووە: حوكمەتی عێراق قۆناغێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دابەشدەكات، كە بڕەكەی ١٣٠ ملیار دینارە و بەشی جوتیارانی هەرێمیشی لێدەدرێت، كە بڕەكەی شەش ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بڕە پارەیە ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی و دوو ملیاری بۆ هەولێر و دوو ملیار دیناریشی بۆ دهۆك خەرج دەكرێت.