سەردێر

عیراق.. لەسەر نرخی دۆلار لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەكرێت

خەڵك

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، لەسەر نرخی دۆلار لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەكەین.


عەدنان فەیحان ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، لەدوای تێپەڕاندنی بودجەی گشتی عیراق، هاوپەیمانییەكەیان بەردەوام دەبێت لەپێداگریكردن بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە نرخی دیناری عیراق.

فەیحان وتیشی: پلانیان هەیە لە قۆناغی داهاتوو لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی بكەن و ئامادەشن لەسەر پرسی بەرزی بەهای دۆلار ئەو وەزیرە لەپۆستەكەی دوور بخەنەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح دووپاتیشی كردەوە، بەتوندی چاودێری ئەو چارەسەرانە دەكەن كە حكومەت بۆ كەمكردنەوەی ئاسەواری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەیگرێتەبەر.