سەردێر

نرخی دۆلار جێگیر دەبێت

خەڵك-
ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار لە بەغدای پایتەخت و زۆرێك لە پارێزگەكانی تری عیراق جێگیربوونی بەخۆوە بینی.

بەپێی زانیارییەكان، سەرلەئێوارەی ئەمرۆِ نرخی دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدای پایتەخت و بازاڕەكانی دراوی ناوخۆ، لەبەرانبەر دیناری عیراقیدا 146.400 دینار بوو.

لە هەمان كاتدا نرخی دۆلار لە نوسینگەكانی دراو 145.750 دینار بۆ كڕین و 146.750 دینار بووە بۆ فرۆشتن.

نرخی دۆلاری ئەمریكایی لە دوای بڕیارەكەی مانگی كانوونی یەكەمی رابردووی بانكی ناوەندی عیراقی بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكەی، ناوبەناو بەرز و نزمی بەخۆوە دەبینی، بەڵام بە بۆچوونی شارەزایان، رەنگە لە دوای پەسەندكردنی بودجەی 2021 لەلایەن پەرلەمانەوە، جێگیربوون بەخۆوە ببینێت.