سەردێر

ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكات

خەڵك-
ڕێكخراوی ئۆپیك لە مانگی ئایاری داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكات.

ئاژانسی (رۆیتەزر) لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە”ئەمڕۆ پێنج شەممە، گروپی (ئۆپیك+) گەیشتە ڕێكەوتن بۆ زیادكردنی پلەبەندی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ئایاری داهاتووەوە”.

پێشتر ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردبۆوە” گروپی (ئۆپیك+) زیادكردنی 350 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە مانگەكانی ئایار و حوزەیراندا تاوتوێ‌ دەكات و بڕەگەش بۆ مانگی تەمموزی داهاتوو بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرزدەكاتەوە”.

گروپی (ئۆپیك+) بۆ پاڵپشتی لە نرخ، بەرهەمی نەوتی بە نزیكەی حەوت ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە كەمكردەوە، سعودیەش ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی تری خستە سەر ئەو كەمكردنەوەیە.