سەردێر

نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد

خەڵك-
بۆ یەكەمجار لە دوای بڕیارەكەی حكومەتەوە بۆ گۆڕینی نرخەكەی لە كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوو، نرخی خەرجی دۆلاری ئەمریكایی، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین ئاستی تۆماركرد و بەربەرستی 1470 دیناری عیراقی.

نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیقاح لە بەغدا، 147.250 دیناری بۆ فرۆشتن تۆماركرد و نرخی كڕینیش لە هاووڵاتیان بە 146.250 دینار بووە، لە بۆرسەكانی كەڕادە و حارسیەش نرخی خەرجی دۆلار لەنێوان 147.250 و 147.500 دیناردا بوو.

بە هەمان شێوە لە هەرێمی كوردیستانیش نرخی دۆلار بۆ 147.250 بۆ فرۆشتن و 146.250 بۆ كڕین بەرزبۆوە، ئەمەش هەمان ئەو نرخەیە كە لە شارەكانی باشوور تۆماركرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی خەرجی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا، 146.700 دینار بوو، بەر لەوەی لە سەرلەئێوارەدا بۆ 147.750 دینار بەرزببێتەوە كە بە هەمان شێوزە لە هەرێمی كوردستانیش هەمان نرخ تۆماركرا و پاشان دابەزی.

لەسەر ئاستی جیهانیش، وەك ماڵپەڕی Google finance لە دامەزراوەی Morningstar ئاماژەی پێدەكات، لەبەرانبەر دۆلاردا 1459.19 بوو.