سەردێر

پەرلەمانتارێك: نرخی دۆلار تا 2022 بەمشێوەیە دەبێت

خەڵك-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق، باس لەو قسانە دەكات كە لە بارەی گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلارە دەكرێن و دەوترێت بە ڕێكەوتن دەێت لەگەڵ حكومەت لە بودجەی تەواوكاریی.

سەلمان حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلار، تەنیا لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندی عیراقییە، بەو پێیەی بەرپرسە لە داڕشتنی سیاسەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بۆیە قسەكردن لە بارەی بوونی ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەت بۆ گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلار لە بودجەی تەواوكاریی، دوورە لە ڕاستییەوە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە”حكومەت بەڵێنی هیچی نەداوە لەبارەی دابەزاندن یان بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار، بابەتەكە وابەستەی ڕەوشی ئابوری و هەڵسەنگاندنەكانی بانكی ناوەندییە”.

سەلمان حەسەن، پێشبینی كرد”نرخی خەرجی دۆلار تا كۆتایی ئەمساڵ هەر لە 1450 دیناردا بەردەوام بێت، گۆڕینی نرخەكەشی لە ساڵی 2022 وابەستەی پەرەسەندنە ئابورییەكان و سیاسەتەكانی بانكی ناوەندی عیراقیە”.