سەردێر

لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی بودجە بۆ هەرێم

پابەند بوون بە بودجەوە لێبڕینی مووچە ناهێڵێت

خەڵك

مامۆستایەكی زانكۆ دەڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕووی مەعنەویەوە سوودی بینیوە لەڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا و لەڕووی ئابووریشەوە زیان و دەشڵێت: پابەند بوون بەڕێككەوتنەكە لێبڕینی مووچە ناهێڵێت.

خالید حەیدەر، مامۆستای ئابووری لە زانكۆی سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، لە ڕێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا، هەرێم دەتوانێت 210 هەزار بەرمیل نەوت سەر بەخۆ بفرۆشێت، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ حكومەتی هەرێم، بەڵام بە كەمتر لە نرخی كۆمپانیای سۆمۆ واتە لە ڕووی قەبارەوە دوو بەرمیل نەوت بە یەك بەرمیل هەژمار دەكرێت لەبەر ئەوەی سۆمۆ زیاتر دەفرۆشێت وەك لە هەرێمی كوردستان و تێچوونی دەرهێنان و گواستنەوەو گەیاندنی بە بازاڕەكان كەمتر دەكەوێت لەسەر سۆمۆ.

دەشڵێت، بۆیە ئەو داهاتەی دەست حكومەتی هەرێم دەكەوێت كەمترە لەوەی دەست حكومەتی عێراق دەكەوێت.

وتیشی ، حكومەتی هەرێم وەك لایەنی مەعنەوی سوودی بینیوە لە ڕێككەوتنەكە، بەڵام وەك لایەنی دارایی زیانی كردووە.

دەشڵێت، هەردوولا ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر بڕگەكان و ئەگەر پابەند بن بە جێبەجێكردنەكەی ، مووچە وەك خۆی دابەشدەكرێت و لێبڕین نامێنێت.

شەوی رابردوو پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە پەسەند كرا، كە پشكی هەرێمی كوردستانی لەخۆگرتووە.