سەردێر

عەرەبستان 93% هاوردەی لە توركیا كەمكردووەتەوە

خەڵك-

یەكێتی هەناردەكارانی توركیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشكرایكرد هەناردەی بەرهەمی توركیا بۆ عەرەبستانی سعودی بە رێژەی 93.7% دابەزیوە لە مانگی ئاداری رابردوودا، بەجۆرێك لە 298.2 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 18.9 ملیۆن دۆلار بەراورد بە ئەو مانگەی ساڵی رابردوو دابەزیوە، ئەمە لەكاتێكدا بایكۆتی نافەڕمی كەلوپەلی توركی لە عەرەبستان بۆ ماوەی چەند مانگێكە بەردەوامە.

لە چارەكی یەكەمی ئەم ساڵ دا هەناردەكردنی بەرهەمی توركیا بۆ سعودیە بەرێژەی 93.1 بۆ 56.2 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

چەند سەرچاوەیەك لە هەناردەكاران و بازرگانەكانی توركیا رایانگەیاند هەندێك لە هەناردەكارانی توركیا هەوڵ دەدەن رێڕەوی دیكە بۆ كەرەستەكانیان بەتایبەت خواردن و پۆشاك بدۆزنەوە.

بازرگان و كۆمپانیاكانی سعودیە ساڵی رابردوو بایكۆتی هاوردەكردنی كەلوپەلیان كردووە لە توركیا بەشێوەیەكی نافەڕمی.

لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا پسپۆڕان لە بواری پیشەسازی سعودیە رایانگەیاند خۆیان دەتوانن پێویستییەكانی نێوخۆی سعودیە پڕبكەنەوە بە جۆرێك پێویستیان بە توركیا نەبێت.