سەردێر

ماددەی لێبڕینی مووچە هەڵوەشێنرایەوە

خەڵك-
پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی تایبەت بە پەسەندكردنی بودجەی فیدراڵی 2021، ماددەی لێبڕینی مووچە هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی تایبەت بە پەسەندكردنی ماددەكانی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021، ماددەی لێبڕینی مووچەی هەڵوەشاندەوە كە “باجی داهات” ناودەبرا.

بەپێی ماددەی 20ی تایبەت بە لێبڕینی مووچە كە لە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیدا هەبوو، بەر لە هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن پەرلەمانەوە، دەبوو ئەوانەی مووچەكەیان لە سەرو 500 هەزار تا ملیۆنێك دینارە بەڕێژەی 10% مووچەكەیان كەمبكرێتەوە و ئەوانەش كە مووچەكانیان لە ملیۆنێك تا ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە 20%ی مووچەكانیان ببڕدرێت، وێڕای كەمكردنەوەی مووچەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی وەزیران بەڕێژەی 40% و وەزیرەكان و پەرلەمانتاران بەڕێژەی 30% و ئەوانەی مووچەكانیان لە سەرو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە.