سەردێر

بەڕێژەی 100% و 200% باج بەسەر جگەرە و خواردنەوە كهولییەكاندا دەسەپێنرێت

خەڵك-
بڕگەكانی دوایین كۆپی بودجەی فیدراڵی، سەپاندنی باج بەڕێژەی 100% بەسەر جگەرە و 200% بەسەر خواردنەوە كهولییەكاندا لەخۆدەگرێت.

بەپێی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی، سەپاندنی باج بەڕێژەی 100% بەسەر جگەرە و 200% بەسەر خواردنەوە كهولییەكان و بەڕێژەی 15% بەسەر سوتەمەنی هاوەردەكراو كە ڕاستەوخۆ لە وێستگەكاندا دەفرۆشرێن، دەسەپێنرێت.

هەروەها پرۆژە بودجە، ڕێگە لە دامەزراندن دەگرێت لە هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت بەشێوەی گرێبەست، لەگەڵ ئەگەری نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی پێشوو لە كاتی پێویست، ماوەی جێگیریش لەسەر میلاكی هەمیشەیی، لە دوای ڕێكەوتی 9ی نیسانی 2003وە دەبێت.

هەر لە ڕەشنوسەكەدا، ئاماژە بە بەردەوامبوونی سەپاندنی باج دەكات بەسەر خزمەتگوزارییەكانی پڕكردنەوەی كارتەكانی مۆبایل و ئیینتەرنێت بەڕێژەی 20%، دانانی پولێكی پۆستە بە بڕی 25 هەزار دینار بۆ هەموو ئەوانەی سەفەری دەرەوەی وڵات دەكەن.