سەردێر

“هەژموونی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەبێت”

خەڵك

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردەوە: هەژموونی چین لەناوچەكە فراوانتر دەبێَت دوای ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ ئێران.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی تیشكی خستەسەر دەرەنجامەكانی ئەو ڕێككەوتنە ئەمنی و ئابوورییەی لەنێوان چین و ئێران واژۆكرا بەبڕی 400 ملیار دۆلار بۆ 25 ساڵ.

ڕۆژنامەكە بڵاویشیكردووەتەوە، ئەو ڕێككەوتنە هەژموونی چین لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوڵتردەكاتەوە.

نیویۆرك تایمز ئاماژەی بەوشداوە، ئەو ڕێككەوتنەی نێوان چین و ئێران دەبێتە هۆی لەباربردنی هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ دابڕینی ئێران، هەروەها نیگەرانی لەناوخۆی ئێران هەیە لەبارەی ناڕوونی و نەبوونی شەفافیەت لەبارەی ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان چین و ئەو وڵاتە واژۆكراوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان