خەڵك
وەزارەتی وزەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی ڕابردوودا عیراق ڕۆژانە ١٠٥ هەزار بەرمیل نەوتی بۆ وڵاتەكەیان هەناردە كردووە.
وەزارەتی وزەی ئەمریكا لە ڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە هاوردەكردنی نەوتی خاو ڕایگەیاندووە، عیراق لە پلەی شەشەمدا هاتووە لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی نەوت هەناردەی ئەمریكا دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا عیراق ڕۆژانە ١٠٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕەوانەی ئەمریكا كردووە.
وەزارەتی وزەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، كۆی گشتی هاوردەی نەوت بۆ ئەمریكا ٤ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار بەرمیل بووە كە بەشی هەرەزۆری لە كەنەداوە كە ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٤١٨ هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریكار ناردووە.