سەردێر

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

خەڵك-

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25ی ئاداری 2021 دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەستپێدەكات.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە رۆژی پێنج شەممە 25-3 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە بەهەمان میكانیزمی مانگی ڕابردوو واتە بە لێبڕینی لەسەدا 21% بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی و لەسەدا 50% بۆ پلە تایبەتەكان.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، دیوانی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی 70 و 80، وەزارەتی دارایی، ناوخۆ، فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.

هەر بە پێی خشتەكە، ڕۆژی شەممە 27ی ئادار مووچەی هەریەكە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.