سەردێر

وردەكاری پێدانی 15 ملیۆن دیناری قەرز بە هاووڵاتیان ئاشكرادەكرێت

لەلایەن بانكی ناوەندییەوەیە

خەڵك-

بانكی ناوەندی عیراق، وردەكاریی پێدانی قەرزی 15 ملیۆن دینار بە هاووڵاتیان ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە كە لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”قەرزەكە بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە كە مووچەكانیان لەگەڵ دەرماڵەكانیان ملیۆنێك دینار تێناپەڕێنن و هەموو فەرمانبەرانیش لە كەرتی تایبەت و گشتی دەگرێتەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دانەوەی بڕی ئەو قیستەی دەبڕدرێت، نابێت زیاتر بێت لە نیوەی ئەو مووچەیەی كە سودمەند لە وەرگرتنی قەرزی 15 ملیۆن دینارەكە وەریدەگرێت و بەبێ‌ سودیش و تەنیا عمولەی ئیداری هەیە كە دەگاتە 4% و یەكجار دەبڕدرێت”.