سەردێر

96 بیری نەوت لە باشوری عێراق هەڵدەكەنرێن

خەڵك-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند كۆمپانیای شلمبرجیری ئەمریكایی گرێبەستێكی بە بەهای 489 ملیۆن دۆلار كردووە بۆ هەڵكەندنی 96 بیری نەوت لە باشوری وڵات.

عێراق دووهەم بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێكخراوی ئۆپێك بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاو.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند هەناردەی نەوتی عێراق بەرز بووەتەوە بۆ 2.96 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەمانگی شوباتی رابردوودا.

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند هەناردەكردن لە بەندەری بەسرە لە باشوری عێراق زیاد لە 2.825 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە لە شوباتدا، مانگی پێشتر 2.77 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە.