خەڵك-
مەترسی سەپاندنەوەی كۆتوپێوەندی نوێ بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و خاوی دابەشكردنی ڤاكسینەكان لە ئەوروپا، دەبنە مایەی كەمبوونەوەی داواكاریی لەسەر نەوتی خاو.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 3.84% دابەزی و گەیشتە 62.14 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بەڕێژەی 3.39% دابەزی و گەیشتە 59.29 دۆلار.
دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە كیشوەری ئەوروپا، ڕێوشوێنەكانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر دەكات و پێوەندی نوێی تایبەت بە هاتووچۆ و گواستنەوەی دەسەپێنێت، ئەمەش كاریگەریی لەسەر داواكارییەكان لەسەر نەوت كەمتر دەكاتەوە، دوای ئەوەى لەم ماوەیەی دواییدا بوژاوەنەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی.