سەردێر

عیراق، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەكرێت

خەڵك-
وەزەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری 2021.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”فەرمانگەی ژمێریاری دەستیكردووە بە پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ هەموو وزەزارەتەكان بۆ مانگی ئادار”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”وەزارەتی دارایی داوا لە هەموو یەكەكانی خەرجی دەكات، سەردانی فەرمانگەكانی ژمێریاری بكەن بەپێی خشتەی كارپێكراو بۆ مەبەستی دەستكردن بە ڕێكارەكانی پارەداركردن”.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، لە 25ی ئەم مانگەوە وەك مانگەمانی پێشوو، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە و لە ماوەی چەند ڕۆژێكیشدا مووچەی هەموو وەزارەتەكان بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریی كردووە، دابەش دەكات.