سەردێر

پێنج خولەك پشوو بەرهەم زیاد دەكات

 

خەڵك-

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكایی دەركەوتووە كە پشوودانی 5 خولەكی كارمەندان رۆژانە دەبێتەهۆی زیادكردنی بەرهەم.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانیایی تیمێك لە توێژەران لە زانكۆی نورس كارۆلاینای ئەمریكا توێژینەوەیەكیان كردووە، بۆیان دەركەوتووە پشوویەكی كورتی 5 خولەكی دەبێتە هۆی باشبوونی مێشك و هاوكار دەبێت لە زیادكردنی بەرهەم.

بەپێی توێژینەوەكە، كارمەندان لە كاتی دەوام و كاردا پێویستیان بە پشووی كورت هەیە ماوە ماوە لە دەرەوەی خشتەی كار و دووركەوتنەوە لە ئامێرەكانیان بۆ چەند خولەكێك دەبێتەهۆی كۆكردنەوەی وزەی پێویست و باشبوونی توانای كارمەندەكان.

ئاماژەیان بەوەشكردووە ئەم هەنگاوە دەبێتەهۆی چالاكبوونی كارمەندان و زیادكردنی بەرهەمەكانیان.

ئەم توێژینەوەیە كاری كردووە لەسەر 100 كارمەندی ئەمریكایی بۆ ماوەی 10 رۆژ لە هەردوو كاتی بەیانی و ئێوارەدا.