سەردێر

تێچووی جەنگی كۆرۆنا تێچووی جەنگە جیهانییەكانی تێپەڕاند

خەڵك-

تێچووی جەنگی كۆرۆنا لە ئەمریكا گەیشتووەتە ئاستێك كە لە سەرووی تێچووی هەردوو جەنگی یەكەم و دووەمی جیهان و جەنگی كۆریاوەیە.

پێش چەند رۆژێك جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بڕی 1.9 تریلیۆن دۆلاری بۆ قەیرانی كۆرۆنا تەرخان كرد.

بە دابەشكردنی ئەم بڕە پارەیە تێچووی گشتی جەنگی كۆرۆنا لە ئەمریكا دەگاتە 6 تریلیۆن دۆلار كە چاوەڕێدەكرێت چەند تریلیۆنی دیكەشی بۆ خەرج بكرێت چونكە تا ئێستا كۆتایی جەنگەكە دیار نییە.

هاوكات جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پلانی هەیە لە ساڵانی داهاتوودا 4 تریلیۆن دۆلاری دیكە بۆ پەرەدان بە ژێرخان و وزە و پێویستەكانی دیكە تەرخان بكات.

ئەم هەنگاوانەی بایدن كۆمارییەكانی نیگەران كردووە، رەخنەگرەكانی دەڵێن ئەم پارەیە بێشوومارە، تێچوویەكی مەترسیدارە.

تێچووی جەنگی كۆرۆنا لەسەر حكومەتی ئەمریكا قورسترە بەراورد بە جەنگی دووەمی جیهان كە 4 تریلیۆن دۆلار بووە، جەنگی یەكەمی جیهان و جەنگی كۆریا لە 1950 تا 1953 دا 300 ملیار دۆلار بووە، تێچووی جەنگی ڤێتنام 738 ملیار دۆلار بووە، جەنگی عێراق و ئەفغانستان 2.3 تریلیۆن دۆلار بووە.