سەردێر

ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان لە هەرێم كۆبوەوە

خەڵك
ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە و دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چەندین بڕیار لە بارەی گەشەپێدانی وەبەرهێنان و ڕێكخستنەوەی پێدانی مۆڵەتی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دران.

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە كۆبوونەوەكەدا بووژاندنەوە و گەشەپێدانی وەبەرھێنان و نەهێشتنی ڕۆتین و دروستكردنی پۆرتاڵێكی تایبەت بۆ زوو ڕاییكردنی كاری وەبەرهێنەران و دەستپێكردنەوەی پڕۆژە وەستاو و تەواونەكراوەكان و دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیەتی گۆڕینی سێكتەرەكانی وەبەرهێنان تاووتوێكرا.

لە ڕاگەیەنراوی كۆبونەوەكەدا هاتووە، مەسرور بارزانی باسی لەوە كردووە، كە كابینەی نۆیەمی حكومەت هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە، كاریكردووە لە پێناو فراوانكردنی پرۆسەی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاكاندا و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی لە ڕێگەی داڕشتنەوە و هەمواركردنی یاساكانی وەبەرهێنان و برەودان بە خزمەتگوزارییە ئەلكترۆنییەكان و پەیڕەوكردنی سیستەمی یەك پەنجەرەیی، تا پرۆسەی وەبەرهێنان خێراتر ببێت و بە پێی پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان بێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، چەندین بڕیار لە بارەی گەشەپێدانی وەبەرھێنان و ڕێكخستنەوەی پێدانی مۆڵەتی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دران.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان