سەردێر

ئەمریكا بەرزترین ژمارەی گەشتیاری تۆماركرد

خەڵك-

فڕۆكەخانەكانی ئەمریكا بەرزترین جموجۆڵی گەشتیارییان لە ماوەی ساڵێكدا تۆمار كرد لە رۆژی هەینی رابردوو بەپێی ئامارەكانی ئاسایشی گواستنەوە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و راگرتنی جموجۆڵی سەفەر و گواستنەوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا.

لە رۆژی هەینی زیاد لە 1.35 ملیۆن گەشتیاری ئەمریكا تۆماركراون لە فڕۆكەخانەكانی ئەمریكا، ئەمە بەرزترین ژمارەیە لە 15ی ئاداری 2020ەوە كە ئەو كات گەیشتبووە 1.5 ملیۆن كەس.

بەرزترین ژمارەی گەشتیار كە لە ماوەی قەیرانی كۆرۆنادا تۆماركراوە لە 3ی كانوونی دووهەم بریتی بووە لە نزیكەی 1.33 ملیۆن گەشتیار.

ئەم بەرزبوونەوەیەش دوای ئەوە دێت بەشێك لە ئەمریكاییەكان ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە و لە هەندێك ویلایەتەكان ژیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە لە هاوینی داهاتوو دەتوانن كۆتایهاتنی كۆرۆنا لە ئەمریكا رابگەیەنن.