سەردێر

بیتكۆین گەیشتە سەروو 60 هەزار دۆلار

خەڵك
ئەمڕۆ بەهای بیتكۆین ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و گەیشتە سەروو 60 هەزار دۆلار.

ماڵپەڕی كۆیندێسك كە تایبەتە بە دراوە جیهانیەكان بڵاویكردەوە نرخی ئەمڕۆی بیتكۆین گەیشتە سەرووی 60 هەزار و 132 دۆلار.

بیتكۆین (بە ئینگلیزی: Bitcoin) دراوێكی ڕەمزیی و سیستەمێكی پارەدانی جیهانییە كە وەكوو پارەی بێپاڵپشت بەكاردێت.