سەردێر

لەسەر دابەشكردنی سێ‌ مووچەكە ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-
لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار نزیك دەبینەوە، بەڵام تا ئێستتا لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت: “چاوەڕێی پارەی هاوكاری ئەمریكاین و دەست بە دابەشكردنی دەكەین”.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان بۆ مەشق و ئۆپراسینەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هۆكاری دواكەوتنی مووچەی لیواكانی پێشمەرگە بۆ نەگەیشتنی هاوكاری دارایی ئەمریكا دەگەڕێتەوە، بۆیە لە ئێستادا چاوەڕێن ئەو هاوكارییە بگات و دەست بە دابەشكردنی ئەو سێ‌ مووچەیە بكەین.

ڕاشیگەیاند، وەزیری پێشمەرگە بە نووسراوی فەرمی داوای لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، تاوەكو هاوكارییەكەی ئەمریكا دەگات مووچەیەك بدرێت بە پێشمەرگە وەك وەزارەتەكانی دیكە.

سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی سێ‌ مووچەكە وتی، “تا هاوكارییەكە نەگات ناتوانن كاتەكەی دیاری بكەن”.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەگەر هاوكارییەكەی ئەمریكا نەهات مووچەیەك، كە مووچەی مانگی شوبات-ە بدرێت بە لیواكانی هێزی پێشمەرگە، كە ماوەی زیاتر لە 18 ڕۆژە دواكەوتووە.