سەردێر

چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن

خەڵك

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن.


جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن كە بەشێكیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاكانەوە هەیە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕوونیشیكردەوە، پێشتر لەلایەن سەرۆكی حكومەت پەسەندكراون و بەشێكیش لەو پڕۆژانەن كە لەلایەن وەزارەتەكانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن و لەلایەن سەرۆكی حكومەت پەسندكراون كە ئەم پڕۆژانەن (دروستكردنی پردی تووەقوت كە پڕۆژەیەكی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەكەوە دەبەستێتەوە)، (15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە)، (نۆژەنكردنەوەی چەندین قوتابخانە)، (گەیاندنی كارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە)، (نۆژەنكردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان)، (تەواوكردنی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی هەڵەبجە).



هەلبژاردە

گرنگترینەکان