سەردێر

فرۆشی بۆینگ بەرز دەبێتەوە

خەڵك-

كۆمپانیای بۆینگ لە مانگی شوباتی رابردوودا 82 فڕۆكەی فرۆشتووە و لە بەرامبەردا 51 گرێبەستی هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیەكەمجاریشە لە مانگی نۆڤەمبەری 2019وە ئاستی فرۆشی مانگانەی بەرزتربێت لە هەڵوەشاندنەوەی داواكارییەكانی كڕین.

تا ئێستا كاریگەرییەكانی كۆرۆنا بەردەوامە لەسەر فرۆشتنی فڕۆكە نوێیەكان و كۆمپانیاكان فڕۆكە ناكڕن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك كۆمپانیای فڕۆكەوانی رەوشیان باش بووە هەوڵی كڕینی فڕۆكە دەدەن.

فرۆشتنەكانی بۆینگ لە شوباتدا 25 فڕۆكەی بۆینگ 737 بۆ كۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز و 27 گوێزەرەوەی كەی سی- 46 دەگرێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە كۆمپانیاكە لە بارەگای كارگەكەی لە شیكاگۆ فرۆشتنی 51 فڕۆكەی هەڵوەشاندووەتەوە، كە 32ی لە جۆری ماكسە، كۆمپانیای ئاسمانی سەنگافوورە داواكەی گۆڕیوە بۆ كڕینی 19 فڕۆكەی 10-787 دریملاینر و داواكاری دیكە لە 11 فڕۆكەی ئێكس 777.