سەردێر

بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك-
تا دێت بانكی ناوەندی عیراق بڕێكی كەمتر دراوی دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی دراوەكە دەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی بڕی 45 ملیۆن و 655 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە،ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو كە 109 ملیۆن و 16 هەزار دۆلار بوو، دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینوە و بە ڕێژەی زیاتر 58% ڕووی لە دابەزین كردووە.

بانكی ناوەندی عیراق، لە فرۆشتنی ئاشكرای ئەمڕۆدا یەك دۆلاری بەرامبەر بە 1446 دینار فرۆشتووە، تێكڕای پرۆسەی فرۆشتنەكەش بۆ پتەوكردنی ڕەسیدەكان بووە لە دەرەوە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ بانكێك بەشداریی لە كڕینی نەختەینەی فرۆشتنەكەدا بكات.