سەردێر

لەندەن لە بوونی ملیۆنێردا یەكەمە

خەڵك-

بەپێی توێژینەوەیەكی ئاژانسی نایت فرانكی بەریتانیی بۆ راوێژكاری خانووبەرە لەندەن یەكەم شاری جیهانە لەڕووی بوونی زۆری ژمارەی ملیۆنێرەوە تێیدا كە پێش نیویۆركیش كەوتووە.

ژمارە فەڕمییە حكومییەكان ئاماژە بەوە دەكەن زیاد لە چارەكی دانیشتووانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە هەژاریدا دەژین، ئەوەش وەك زۆری نێوانی چینە هەژار و دەوڵەمەندەكان دەبیندرێت.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە نزیكەی 850 كەس هەر یەكێكیان خاوەنی ملیۆنێك دۆلاری ئەمریكایین بە لایەنی كەمەوە، لە بەرامبەردا 28%ی دانیشتووانی لەندەن بە دەست هەژارییەوە دەناڵێنن كە 39% لەوانە لە منداڵان پێكدێن.

لەگەڵ ئەوەی ئەم دوو چینە لە یەك شوێندا دەژین، تا دێت نێوانیان فراوانتر دەبێت، كە ئایندەیەكی باشیان نییە.