سەردێر

نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك-

ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە سەرووی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دوای بەرزبونەوەیەكی بەهێز لە رۆژی هەینی لەگەڵ بەردەوامی ئاستی بەرهەمهێنانی نزمی ئۆپێك بە چاوكردنی باری تایبەمەندی بۆ روسیا و ئازەربایجان.

ئەمڕۆ دوو شەممە نەوتی خاوی برێنت بەرێژەی 2% بەرزبووەوە گەیشتە 70.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەجۆرێك بەرزترین نرخە لە كانوونی دووهەمی 2020وە، دواتریش نرخی خاوی خۆرئاوای تێكساسی ئەمریكایی گەیشتە 67.42 دۆلار.

لە رۆژی هەینی نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی بەهێزی تۆماركرد بە رێژەی 3.9%.

ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی رێككەوتوون لەسەر زیادنەكردنی بەرهەمهێنان.

نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی برێنت بۆ ئایار گەیشتووەتە 69.57 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هاوكات نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی خۆرئاوای تێكساسی نێوەڕاست بەرێژەی 3.85% بەرزبووە نرخی بەرملێك گەیشتە 66.29 دۆلار.