سەردێر

“نرخی نەوت دەگاتە 80 دۆلار”

خەڵك
بەپێی ڕاپۆرتێك، پێشبینی دەكرێت لە شەش مانگی داهاتووی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 80 دۆلار.

بانكی (گۆڵدمان ساكس) بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریكا پێشبینی دەكات، لە شەش مانگی داهاتووی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 80 دۆلار بەرزبێتەوە.
بانكی (گۆڵدمان ساكس) لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت تا ناوەڕاستی ساڵی 2021 نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 75 دۆلار، هەروەها لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵیشدا بۆ 80 دۆلار بەزبێتەوە.

هاوكات بەگوێرەی دوایین زانیارییەكانی بازاڕی نەوتی جیهان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتووەتە 69 دۆلارو 39 سەنت، هەروەها بەرمیلێك نەوتی ئەمریكاش بۆ 66 دۆلار و نۆ سەنت بەرزبووەتەوە.

پێشبینی كردنی ئەو بانكە لە كاتێكدایە ئۆپیك پڵەس لە دوایین كۆبوونەوەیدا بڕیاریدا، ئاستی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی نەوت بۆ مانگی نیسانی داهاتوو بە جێگیری بمێنێتەوە، ئەوەش وایكرد نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزبێتەوە.