سەردێر

نرخی نەوت بەرز بوەوە

خەڵك

نرخی نەوت ئاستێكی بەرزی تۆماركرد و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 68 دۆلار و 44 سەنت.

ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلارو 27 سەنت، مامەڵەی پێوەكرا لەكاتێكدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ٦٤ دۆلار بوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس بە 65 دۆلارو 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 64 دۆلارو 74 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.