خەڵك-
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە بڕی زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبۆوە و بەهاكەی گەیشتە 67 دۆلار.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ڕێژەی 4.7% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 67.11 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساس بەڕێژەی 4.6% بەرزبۆوە و گەیشتە 64.12 دۆلار.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت و هاوپەیمانەكانيان، بۆ مەبەستی دیاریكردنی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت كۆبوونەوە.
سەرچاوەیەك لە (ئۆپیك+) بە ئاژانسی رۆیتەزی رایگەیاند”ئەمڕۆ سعودیە درێژكردنەوەی ماوەی كەمكردنەوەی ئارەزوومەندانەی بەرهەمی نەوت كە بڕگەی دەگاتە ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، بۆ ماوەی مانگێك و تا نیسانی داهاتوو، تاوتوێ دەكات”.