سەردێر

خەرجی رۆژانەی كۆشكەكەی ئەردۆغان ملیۆنێك دۆلارە

2 فڕۆكە و 110 ئۆتۆمبێل رۆژانە هاوڕێیەتی ئەردۆغان دەكەن

خەڵك-

تا دێت ململانێكانی ئۆپۆزسیۆن و فەرمانڕەواكانی توركیا زیاد دەبێت، لەوبارەیەوە ئۆپۆزسیۆن ئاشكرایكرد خەرجی كۆشكەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی وڵات رۆژانە 10 ملیۆن لیرە یان 1.30 ملیۆن دۆلارە.

“ئێوە دەزانن تێچووی ئەندامانی هێزەكانی ئاسایشی سەرۆكایەتی چەندە بۆ ساڵی 2020، 263.6 ملیۆن لیرەیە”

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گەلی كۆماری كە گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆنە، دەڵێت، ئێوە دەزانن تێچووی ئەندامانی هێزەكانی ئاسایشی سەرۆكایەتی چەندە بۆ ساڵی 2020، 263.6 ملیۆن لیرەیە، دەوڵەت و گەل تێچووی پاسەوانەكانی سەرۆك دەدەن، پێویست ناكات ئەردۆغان بترسێت سەردەمی كودێتا تەواو بوو، ژیان دەپارێزرێت.

2 فڕۆكە و 110 ئۆتۆمبێل رۆژانە هاوڕێیەتی ئەردۆغان دەكەن بە درێژایی 6 كیلۆمیتر

ئاماژە بەوەش دەكات 2 فڕۆكە و 110 ئۆتۆمبێل رۆژانە هاوڕێیەتی ئەردۆغان دەكەن بە درێژایی 6 كیلۆمیتر لەنێوان كۆشكی سەرۆكایەتی و باڵەخانەی پەرلەمان رۆژانە.

دەڵێت: لەوێ بەهەدەردانی پارە زۆرە، تەنها 6 كیلۆمیتر ئەردۆغان لەنێو پایتەخت دەژیت، 110 ئۆتۆمبێل و دوو فڕۆكە بۆچی؟ ئەمە واتای چی؟

توركیا لە پێش چاوی جیهان تووشی شەرمەزاری بووە، وڵات تووشی داڕووخانی ئابووریی بووە كەچی سەرۆكەكەی خۆشترین ژیانی هەیە

ئاماژە بەوەش دەكات كۆشكی سەرۆكایەتی ئەردۆغان رۆژانە 10 ملیۆن لیرە تێچووی هەیە، بە كورتی توركیا لە پێش چاوی جیهان تووشی شەرمەزاری و عەیبە بووە، لە كاتێكدا وڵات تووشی هەڵاوسان و داڕووخانی ئابووریی بووە كەچی سەرۆكەكەی خۆشترین ژیانی سەرۆكەكانی دنیای هەیە.

رونیشیكردەوە توركیا كەشتییەكی ژێرئاو كەوتووە بەهۆی سیاسەتەكانی حكومەتەوە، ناكرێت كەشتییەكە رزگار بكرێت بە چیرۆكی مافی مرۆڤ، بە گۆرانی میلی دروستكردنی فڕۆكە و زرێپۆشی نێوخۆیی، دەستووری نوێ.

كۆشكی سەرۆكایەتی كە ئەردۆغان دایمەزراندووە، گەورەترە لە كۆشكی سپی ئەمریكا و كرێملنی روسیا و فرسای پاریس

 

تا ئێستا حكومەتی توركیا رەتیدەكاتەوە تێچووی كۆشكی سەرۆكایەتی و چاكسازییەكانی ئاشكرا بكات، بەڵام ئۆپۆزسیۆن دەڵێت كۆشكی سەرۆكایەتی كە ئەردۆغان دایمەزراندووە، گەورەترە لە كۆشكی سپی ئەمریكا و كرێملنی روسیا و فرسای پاریس.

ئەردۆغان كۆشكی سەرۆكایەتی كردەوە لە ئابی 2014 وەك سەرۆك و بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێری لە ساڵی ،2020 تێچووەكەی 4.5 ملیۆن لیرەی رۆژانە بووە لە 2018.