سەردێر

“داهاتی نەوتی فرۆشراوی عیراق زیادیكردووە”

خەڵك
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی لە مانگی ڕابردوو ئاشكراكرد.


وەزارەتی نەوتی عیراقلە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە مانگی شوباتی ڕابردوو بڕی 82 ملیۆن و 877 هەزار و 758 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو گەیشتووەتە 5 ملیار و 26 هەزار و 807 دۆلار و ئەمەش بە بەراورد بە مانگی پێشووتر ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئوەشی خستووەتەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا وایكردووە هەر بەرمیلێك نەوت بە بڕی 60 دۆلار و33 سەنت بفرۆشرێت.

لای خۆشیەوە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكردووە، لەساڵی 2024ەوە سووتاندنی گاز لەگەڵ دەرهێنانی نەوت لە عیراق ڕادەگیرێت و ئەو گازە دەدرێتە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا.