سەردێر

سبەینێ‌ بەشێكی مامۆستایان مووچە وەردەگرن

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرای دەكات، سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت و هاوكات كاتی دابەشكردنەكەشی دیاری كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ھەموو مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەكەمان ئاگادار دەكەینەوە، کە سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/٣ سەردانی دیوانی پەروەدە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی ١٠ ی ٢٠٢٠.

ڕاشیگەیاندووە، مامۆستایانی باخچە و ئامادەییەکان کاتژمێر ٩ بۆ ١١ سەردانمان بکەن و مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان کاتژمێر ١١ بۆ ١ سەردانمان بکەن.

جەختیشی كردۆتەوە، مامۆستایان لەكاتی سەردانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پابەندبن بە کات و خۆپارێزییەوە.