سەردێر

ئەمریكا نەوتی ئێرانی كڕی

دوای 30 ساڵ بۆ یەكەمجار نەوتی ئێران گەیشتە ئەمریكا

خەڵك

ئەمریكا بڕێك لە نەوتی ئێرانی هاوردەكردووە كە لە كەنداوی عومانەوە هەناردەی كردووە لە ساڵی رابردوودا.

ئەمە یەكەم هاوردەكردنی نەوتی ئێرانە لەلایەن ئەمریكاوە لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا.

نەوت هەڵگرەكە بڕی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتووە كە بەهاكەی لەنێوان 120 بۆ 130 ملیۆن دۆلاردا بووە.

كڕینی نەوتی ئێرانی لەلایەن ئەمریكاوە لە كاتێكدایە كە واشنتن گەمارۆی خستووەتەسەر ئێران و سزای هەر وڵاتێكی دیكەش دەدات كە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بكات.

لەلایەكی دیكەوە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمریكا و ئێران لە ئەوپەڕی خراپیدا بوون، جگە لە شەڕی میدیایی پەنایان بۆ
بۆردومان و موشەكباران كردووە.

كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرمانداری سوپای قودسی پاسدارانی ئێران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن ئەمریكاوە، ئاستی گرژییەكانی نێوان دوو وڵاتی زۆر هەڵكشاند.