سەردێر

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

پشتیوانی بۆ بڕیاری دادگا لە بارەی دۆسیەی بەڕێوەبەری پەروێزخان و گومركی گەرمیان دەربڕی

خەڵك

وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت پابەندبونی تەواو بۆ ئیجرائات و فەرمان و بڕیارەكانی دادگاكان دەردەبڕن و هاوكار و هەماهەنگ دەبن بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێكردنی دادپەروەری.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی لەبارەی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان و گومرك بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “ئاماژە بە بڕیاری دادگای تاوانی كەركوك /گەرمیان (بەسیفەتی تەمییزی) بەژمارە (14/ت/2021) لە بەرواری 2021/2/9 تایبەت بە وردبینیكردن و پێداچونەوە بە دۆسیەی ئاماژەپێكراوی سەرەوە بڕیاری لە بەرژەوەندی وەزارەت دەركرد بە هەڵوەشاندنەوەی (نقص)ی گشت بڕیارەكانی گرتن دەرهەق بە فەرمانبەرانی وەزارەتمان”.

لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەش هاتووە، بابەتی ئەو دۆسیەیە تەنها جێبەجێكردنی بڕیارێكی وەزارەتمان بوو، بەپێی ڕێنماییەكان لە دەروازەی پەروێزخان بە ئەنجام گەیەندراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتێكدا بابەتی ئەو دۆسیەیە تەنها جێبەجێكردنی بڕیارێكی وەزارەتمان بوو، بەپێی ڕێنماییەكان لە دەروازەی پەروێزخان بە ئەنجام گەیەندراوە.

باس لەوەشكراوە، ئێمە لەكاتێكدا و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیەوە پابەندبونی تەواو بۆ ئیجرائات و فەرمان و بڕیارەكانی دادگاكان دەردەبڕین و هاوكار و هەماهەنگ دەبین بۆ سەروەری یاسا و جێبەجێكردنی دادپەروەری، لە هەمانكاتدا داوا لە دادگاكان و دادوەرەكان دەكەین كە ئەرك و بەرپرسیاریەتی بەرپرس و كارمەندانمان و ماندوبوون و دڵسۆزیان لە چوارچێوەی یاسا لەبەرچاو بگیرێت.

19ی مانگی 1 ی ئەمساڵ دوای ئەوەی ئامادەنەبوون لەسەر چەند دۆسیەیەكی تایبەت بە خاڵە سنورییەكان ئامادەی دادگا بن، دادگای قۆرەتو لەگەرمیان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان دەركردو پێنج رۆژ دواتریش دەستگیركران.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان