سەردێر

بەلەمی راو، پیشەسازییەكی كۆنی لوبنانییەكان

خەڵك

پیشەی دروستكردنی بەلەمی راوی ماسی، یەكێك لە پیشە كۆنەكانی شاری سیدای كەناراوی لە باشوری لوبنان كە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا كە ئەو پیشەیە لە ئەو كاتەوە بۆ نەوەكانی ئێستا لە باب و باپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە.

تا ئێستا پیشەكارانی دروستكردنی بەلەمی راوی ماسی شێواز و كەرەستەی سەرەتا لە پیشەسازییەكەیاندا بەكاردەهێنن، بەهۆی خراپی و قەیرانی ئابووریشەوە نرخی دار و پێویستییەكانی دیكەی ئەم پیشەسازییە بەرز بووەتەوە، بەتایبەت دوای داخستنی ماوەدرێژ بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە.

ئەم پیشەسازییە ماوەتەوە بە دەستی خێزانەكانی سیداوە، یەكێك لە ئەم خێزانانە لە بنەماڵەكەیانەوە لە كۆنەوە بۆیان ماوەتەوە.

ناسر لە نەوەی سێهەمی بنەماڵەكەیەتی كە ئەم پیشەیان لە باپیرانیانەوە بۆ ماوەتەوە، بۆ سكای نیوز دەڵێت: تا ئێستا پشت دەبەستین بە شێوازی باپیرانمان لە دروستكردنی بەلەم، بەڵام لە شێوە گشتییەكەیدا و قەبارەدا پەرەمان بە كارەكان و بەلەمەكان داوە، لەگەڵ درێژییەكەی كە دەگاتە 10 میتر لەسەر خواستی كڕیارەكان و بازاڕ.