سەردێر

چۆن پارە كۆدەكەیتەوە؟

خەڵك-

تۆ كە مامۆستا یان پیشەیی، یان بەڕێوەبەری جێبەجێكار یان پزیشكیت، ئەوا كۆكردنەوەی سامان پەیوەندی نییە بە جۆری كارەوە، بەڵكو پەیوەندی هەیە بە توانای كۆنترۆڵی پارە و گرتنەبەری بڕیاری راست.

بەپێی راپۆرتی بێزنس ئینسایدەری ئەمریكایی ئەنتۆنی كارلتۆن پلاندانەری دارایی ئامۆژگاری هەمووان دەكات لە زیادكردنی سامانەكانیان و بە دەستخستنی پارە لەچوارچێوەی ئەزموونیان لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە هەنگاوە سادەكانیان.

یەكەم: دیاریكردنی ئامانجی روونی دارایی، هەر كاتێك كە ئامانج دیاریدەكرێت لۆژیك و مێشك وەڵامی دەبێت.

دەربارەی دەوڵەمەندەكان دوای دیاریكردنی ئامانج، كاری سەرەتایی كاركردنە لەسەر ئامانجەكانیان.

دووهەم وەبەرهێنانی رێكخراو، ناكرێت سامان كۆبكرێتەوە بەبێ وەبەرهێنان، ئەوە ئەو كارەیە كە دەوڵەمەندەكان دەیكەن، لەبەرئەوە بە داهاتەكانیان خانووبەرە و پشكەكان دەكڕن، كار دەكەن كە وەبەرهێنان پەیوەندی نییە بە وادەیەكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان لە بازاڕ، بەڵكو وەبەرهێنەران بە درێژایی كات دەكرێت، بۆیە چاوەڕێی ساتێكی نمونەیی ناكەن بۆ بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی نرخەكان، بەڵكو وەبەرهێنان دەكەن بەپێیی خشتەیەكی دیاریكراو.

سێهەم: پلان بۆ كاتە قورسەكان، زۆرترین بنیاتنانی سامان لە رێگای پارێزگاریكردنەوەیە لێی، ئەوە بابەتێكە پارەداران زۆر گرنگی پێ دەدەن، پلان دادەنێن بۆ ئەوپەڕی خراپی بەشێوەی خێرا، لە بارێكی لەناكاو، داڕووخانی بازاڕ، لەوێ پارەداران پشتی پێ دەبەستن بۆ خۆلادان لە زیانی گەورەی دارایی.

چوارهەم: هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، خاوەن كارەكان دەگەڕێن بە دوای هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتیان دا، بۆیە پشت بەستن بە تەنها سەرچاوەیەكی داهات دەبێتەهۆی ئایندەی داراییت بوەستێتە سەر توانای پارێزگاری لە ئەم سەرچاوەی داهاتە، لە حاڵی نەمانیدا بە تەواوی لەنێوچوون دروست دەبێت.

بۆیە پارەدارەكان بەردەوام بە دوای 4 تا 5 سەرچاوەی داهاتەوەن، تا ببنە هۆكاری بەدیهێنانی ئامانجەكان.

سەرچاوەكانی داهات زۆرترینیان لای خاوەن سامانەكان بریتین لە پشك و سەنەد و خانووبەرە، گواستنەوەی ئەزموون بۆ كاری راوێژكاری، كتێب و خولی راهێنان، سودوەرگرتن لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان.

پێنجەم: سودوەرگرتن لە راوێژكاری دارایی، پارەداران پێویستیان بە هاوكاری هەیە، چونكە ناتوانن خۆیان بە تەنیا بە هەموو كارێك هەڵبستن، بۆیە وەبەرهێنان دەكەن لە راوێژ و ڕاگۆڕینەوەی پیشەیی.

لەگەڵ گرنگیدان بە باج و دڵنیاییی و گرتنەبەری بڕیاری دارایی گەورە بە تەنها ناچاریان دەكات بە بوونی راوێژكاری دارایی بۆ گرتنەبەری بڕیاری پێویست.