سەردێر

“لە ساڵی 2020دا داهاتی باج نزیكەی 4 ترلیۆن دینار بووە”

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داهاتی باجەكانی عیراق لە ساڵی 2020دا نزیكەی 4 ترلیۆن دینار بووە و داهاتی ئەو باجانەش بە بەراورد بەساڵی ڕابردوو زیادیكردووە.

شاكر مەحمود بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باجەكانی عیراق ڕایگەیاند، داهاتی باجەكان لە ساڵی 2020دا زیاتر لە 3 ترلیۆن و 800 ملیۆن دینار بووە، كە ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2019 بە ڕێژەی 23% زیاترە.

زیادبوونی ڕێژەی داهاتی باجەكانیش لە كاتێكدایە، عیراق لەساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بە ئاستێكی زۆر چالاكییە ئابوورییەكانی وەستابوون.

خەڵك – بەشی هەواڵ