خەڵك-بەشی هەواڵ
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی وبە 144 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ 145 هەزار و 400 دینار بوو.
ئیبراهیم غەفور خاوەنی نوسینگەی نەشوان لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند ، لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی بە 144 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
وتیشی هۆكاری دابەزینی بەهای دلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە
دەنگێك هەیە لەشەقامی كوردستان و عێراقیش كە گوایە پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند ناكرێت هەتاكو دۆلار دانەبەزێت بۆ 120 هەزار و هاوكات بەشێكی زۆری هاوڵاتیان دۆلاریان هێناوەتە بازاڕەكان و ئاڵوگۆڕیان كردووە.