سەردێر

نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

خەڵك-
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی یەك ئۆنس ئاڵتون گەیشتەوە 1840 دۆلار، لە دوێنێوە بەردەوام بەهاكەی ڕووی لە دابەزینە و ئەمڕۆش نرخی یەك ئۆنسە لە بازاڕی جیهانی دابەزی بۆ 1771 دۆلار و ئەگەری دابەزینی زیاتریشی هەیە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە شاری هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هەروەكو دوێنێ‌ پێشبینیمان كردبوو نرخی یەك ئۆنس زیِڕ لە 1760 دۆلارەوە بۆ 1740 دۆلار دابەزێت ئەوە ڕوویدا و بگرە ئەمڕۆ زیاتریش دابەزی بۆ 1717 دۆلار و ئەوەش زۆرترین ڕێژەی دابەزینە، كە زێڕ لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆنا تۆماری كردبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمشەوەوە ئۆنسەی زێڕ دادەخرێت تا ڕۆژی دوو شەممە پشووە لە بۆرسەکان، بۆیە ئەگەر دوو شەممە لە خوار 1717 دۆلار بۆ چوار كاتژمێر نرخەكەی جێگیر ببێت ئەوە دابەزین ڕوو دەدات بۆ 1701 و دواتر 1690 پاشان 1685 دۆلار و ئیتر دەوەستێت، بەڵام ئەگەر لەسەروو 1720 دۆلار بەجێگیری مایەوە ئەوە بەرزبوونەوە ڕوودەدات بۆ 1730 و دواتر 1738 و پاشان 1757 دۆلار و ئیتر دەوەستێت.

ئەو زێڕنگەرە وتیشی، “ئەمڕۆ نرخی یەك لیرەی دوبەی بە 35 دۆلارە و عەروەها ئاڵتونی عەیارە 21 بە 352 هەزار و عەیارە 18 بە 300 هەزار دینارە”.