سەردێر

خەڵك؛ لیستی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
دوای پڕكردنەوەی فۆڕم لەلایەن دەرچووانی زانكۆوە بۆ بوون بە مامۆستای وانەبێژ، پەروەردەی سلێمانی ناوی مامۆستایانی دامەزراوی بڵاوكردەوە.

هۆبەی خۆیەتی و میلای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لیستی یەدەگی وانەبێژانی وانەی (زانست، ئینگلیزی، كوردی، بیركاری، عەرەبی) ڕادەگەیەنێت.

پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “داوا لەو بەڕێزانە دەكەین، كە ناویان لەو لیستانەدا هاتووە هەتا بەرواری 2021/3/1 دەتوانن سەردانی پەروەردە بكەن بۆ ڕایی كردنی مامەڵەكانیان و دەستنیشانكردنی شوێنی وانەبێژی بۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە پشتگیری زانكۆ لەگەڵ خۆتان بهێنن و لەدوای بەرواری دەسنیشانكراو هەر كەس ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت و كەسی تر لەشوێنیان دادەنرێت .

No photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.