سەردێر

ئەمڕۆ مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك-
دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات-ی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% كۆتایی دێت و وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، كە ئەمڕۆ مووچەی 5 وەزارەت و سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینان خەرج دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە و بەپێ ئەو خشتەیە، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلەباڵاكان كرا و ئەمڕۆ شەممە 27-2-2021 كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دێت و سبەینێش مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ‌ كردن، ڕۆشنبیری و لاوان) دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، مووچەی (هەر سێ‌ سەرۆكایەتی پەڕلەمان و هەرێم و حكومەت لەگەڵ خانەنشینانی پێشمەرگە) دابەش دەكرێت.