سەردێر

دارایی ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات

خەڵك-
لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ كورد دوادەكەوێت و دەشڵێت: “دابەشكردنی مووچە گرنتی كراوە بۆ چەند مانگێك و دواناكەوێت”.

بەدر زیادی، پەڕلەمانتاری لیژنەی دارایی لە هاوپەیمانی سائیرون لە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گرنتی كراوە و هیچ دواكەوتنێك تیایدا ڕوونادات هەرچەندە ئەگەر پڕۆژە یاسایی بودجەی 2021ی فیدڕاڵی پەسەندكردنیشی دوابكەوێت.

ئاشكراشی كردووە، پارەی مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و خانەنشینان دابین كراوە و بۆ ماوەی چەند مانگیك پارەی بەردەست هەیە.

زیادی وتیشی، “بودجە ناكۆكی گەورەی تیچدایە لەنێوان كورد و لیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەكان، لەبەر ئەوە پێویستی بە ڕێككەوتنی سیاسی و كاتی زیاتر هەیە بۆ پەسەند كردنی و ئەگەری دواكەوتنی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەریچمی كوردستان قەرزەكانی سەری نەداوەتەوە لە 2003ەوە تاوەكو ئێستا و هەروە كێشە هەیە لەسەر ئاشكراكردنی لایەنی دارایی هەرێم لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا و تا ئێستاش ڕێككەوتن لەسەر ئەو پرسانە نەكراوە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە تا چارەسەركردن و ڕێككەوتن لەسەر كۆی ئەو پرسانە بۆ چەند ڕۆژێك پەسەندكردنی بودجە دوابكەوێت.